یوسف محه‌مه‌د: گۆڕان بیر له‌ ده‌ركردنمان ده‌كاته‌وه‌

‌یوسف محه‌مه‌د

وێستگه‌ نیوزـ

سەرۆکی فراکسیۆنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان لەپەرلەمانی عیراق ره‌خنه‌ی له‌ شێوازی مامه‌ڵه‌ی سه‌ركردایه‌تیی ئێستای بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان گرت و وتی "ئه‌وان ناته‌ندروستانه‌ مامه‌ڵه‌ ده‌كه‌ن و ته‌نانه‌ت بیر له‌ ده‌ركردنیشمان ده‌كه‌نه‌وه‌".

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی، د.یوسف محه‌مه‌د، سەرۆکی فراکسیۆنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان لەپەرلەمانی عیراق ره‌خنه‌ی له‌ سه‌ركردایه‌تیی ئێستای بزوتنه‌وه‌كه‌ی گرت و وتی "سەرکردایەتی ئێستای بزوتنەوەی گۆڕان ناتەندروستانە مامەڵە دەکەن و دەشڵێت، "بیر لە دەرکردنمان دەکەنەوە."

له‌ ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی گفتوگۆكه‌كه‌دا د. یوسف محەمەد باسی له‌ كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و پرسی راده‌ستكردنی دۆسیه‌ی نه‌وت به‌ حكومه‌تی عیراق كرد و وتی "ئەو کەسانەی بەرپرسن لە دۆسیه‌ی نەوتی هەرێم خۆیان نایەن گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا بكه‌ن".

به‌وته‌ی د.یوسف، "70%ی داهاتی نەوتی هەرێم بۆ خەرجی دەڕوات و دەچێت بۆ کۆمپانیا حزبییەکان"، هاوکات هۆشداریه‌كیشی دا له‌ ده‌رچونی دۆسیه‌ی نه‌وت له‌ده‌ستی هه‌رێمی كوردستان و به‌دوری نه‌زانی كه‌ "دواجار عیراق و تورکیا لەسەر دۆسیه‌ی نەوت رێکبکەون."

د.یوسف له‌وباره‌یه‌وه‌ رونیكرده‌وه‌ و وتی"ئەگەر عیراق لە دادگای پاریس سکاڵاکە لە تورکیا بباتەوە، هەرێم ناتوانێت نەوت بفرۆشێت".


PM:09:32:27/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 3796 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت