قوباد تاڵەبانی لەگەڵ جێگرانی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق كۆبووەوە


وێستگە نیوز-
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی وەفدی دانووستانكاری حكومەتی هەرێم، لەگەڵ جێگرانی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران حەسەن ئەلكەعبی جێگری یەكەم و د. بەشیر حەداد جێگری دووەم كۆبوویەوە.

سەمیر هەورامی، وتەبێژی جێگری سەرۆك وەزیران رایگەیاندووە، لە كۆبوونەوەكەدا  كە سەرۆكانی هەردوو فراكسیۆنی یەكێتی و پارتی، ئاڵا تاڵەبانی و ڤیان سەبری ئامادەی بوون، گفتوگۆكرا لەبارەی پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢١، حەسەن ئەلكەعبی ستایشی سەردانەكانی قوباد تاڵەبانی و وەفدی دانووستانكاری كرد بۆ بەغدا لەپێناو نزیككردنەوەی دیدو تێڕوانینەكان.

وەك سەمیر هەورامی ئاماژەی بۆ كرد، وەفدی حكومەتی هەرێم بۆ بەرچاوڕوونی زیاتری سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق سەرجەم داتا و ئامارە پێویستەكانی لەبارەی بەشە بودجە و داهات و خە‌رجییە‌كانی هەرێم بە شێوەیەكی شەفاف خستەڕوو.

چەند رۆژێكە شاندی حكومەتی هەرێم بەسەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی لەشاری بەغدان بۆ تاوتوێی پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق و پشكی كورد تێیدا.


PM:03:42:27/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 1064 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت