شاره‌وانی سلێمانی هاووڵاتییان ئاگادار ده‌كاته‌وه
دیمەنێک لە شاری سلێمانی
وێستگه نیوز ـ
شارەوانی سلێمانی رایگەیاند، به‌هۆی كاركردنی تیمه‌كانی شاره‌وانی له‌سه‌ر به‌رزه‌پردی كۆبانێ له‌شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیک مه‌حمود، بۆ ماوەی حەوت رۆژ سایدی ده‌سته راستی پرده‌كه به‌ربه‌ستكراوه.
بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند، به‌هۆی كاركردنی تیمه‌كانی شاره‌وانی له‌سه‌ر به‌رزه‌پردی كۆبانێ له‌شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیک مه‌حمود، بۆ ماوەی حەوت رۆژ سایدی ده‌سته راستی پرده‌كه به‌ربه‌ستكراوه، داواش له شۆفێران ده‌كه‌ن شه‌قامی سه‌ره‌كی ژێرپرده‌كه و شه‌قامه لاوه‌كییه‌كانی دیکە به‌كاربهێنن.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەم بڕیارەش دەگەرێتەوە بۆ ئه‌وه‌ی لۆد و قه‌ره‌باڵغی زیاتر دروستنه‌بێت لەسەر شەقامەکان.
ئەوەش دوایی ئەوەدێت، چەند رۆژێکە، بەشێک لە شەقامەکانی سلێمانی لەلایەن تیمەکانی هاتوچۆ و شارەوانییەوە نۆژەن دەکرێنەوە و لە بەشێکی شەقامەکاندا قەرەباڵغ و بەربەستی هاتوچۆ بۆ هاوڵاتیان دروستبووە.
AM:10:17:27/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 1040
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت