وه‌زیری كاره‌بای هه‌رێم: لە ئێستادا تەنیا گرفتی سوتەمەنیمان هەیە

‌فۆتۆ: ئەرشیڤ

وێستگه‌ نیوز ـ
وەزیری كارەبای‌ هەرێم رایگەیاند، هەردوو پرۆژەی بە گەڕخستنی وێستگەی مۆبایلی گۆڕینی ڤۆڵتیە بەگوژمەی یەک ملیۆن و 658 هەزار دۆلار لەلایەن كۆمپانیای بیست و دەرهێنانی پێنج فیدەر بەگوژمەی 588 ملیۆن دینار لەلایەن كۆمپانیای پاڵۆس کرانەوە، دەشڵێت، "لە ئێستادا تەنیا گرفتی سوتەمەنیمان هەیە".


كەمال محەمەد، وەزیری كارەبای‌ حکومەتی‌ هەرێمی‌ کوردستان رایگەیاند: ئەم دوو پرۆژەیە تەواوكەری یەكترن و كارەبا دەدەن بە سنووری ناحیەی شەمامک و بەشێک لە گوندەكانی ناحیەی گوێڕ و رۆڵیان دەبێت لە چارەسەری بار زۆری سەر هەردوو وێستگەی پیرداود و تەرجان و فیدەرەكانیان.

ئاماژەی‌ بەوەشکرد، لە ماوەی ساڵ و نیوێكی تەمەنی كابینەكەدا بەدەیان پڕۆژەی كارەبایان لە دەڤەرە جیاجیاكانی كوردستان كردەوە و لە پلان و بەرنامەشیاندایە لە گەرمیان و سلێمانی و دهۆک پرۆژەی دیكە بكەینەوە، دەشڵیت، "بەمەش توانیومانە ژێرخانی كارەبا بەڕادەیەكی زۆر باش ببوژێنینەوە".

ئەوەشی‌ خستەڕوو، لە ئێستادا تەنیا گرفتی سوتەمەنیمان هەیە، چونكە توانای وێستگەكانی كارەبا و ژێرخانی كارەبا بەشێوەیەكی زۆر باش رێكخراونەتەوە و بونیاتنراوە رۆژ لە دوای رۆژ بارودۆخە روو لە باشی دەكات.

ئەوەش دوایی ئەوەدێت، بەشێکی‌ زۆری‌ دانیشتوانی‌ هەرێم ناڕەزایەتی‌ دەردەبڕن لە شێوازی‌ پێدانی‌ کاتژمێرەکانی‌ کارەبا، بەجۆرێک لە ئێستادا رۆژانە نزیکەی 12 کاتژمێر کارەبا دەدرێتە هاوڵاتیان.


PM:04:40:26/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 1524 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو