سەبارەت بەپارەدان بۆ گەشتی عومرە، ئەوقاف هۆشداری بەهاوڵاتیان دەدات

‌فۆتۆ: ئەرشیڤ

وێستگە نیوز ـ پشتیوان جەمال
وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێم هۆشداری بە هاوڵاتیان دەدات كە تا خۆیان بەفەرمی گەشتی عومرە رانەگەیەنن، هیچ كەسێك پارە بەكۆمپانیاكان نەدات بۆ گەشتی عومرە.


نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێم بە وێستگە نیوزی راگەیاند، بۆ گەشتی عومرەی ئەمساڵ وڵاتی سعودیە مەرجێكی بۆ وڵاتان هەیە ئەویش هەر عومرەكارێك سەردانی ئەو وڵاتە بكات دەبێت سێ رۆژ كەرەنتین بكرێت و رێكارە تەندروستییەكانی كۆرۆنای بەسەردا جێبەجێ دەكرێت.

ناوبراو روونیكردەوە، بۆ دەستپێكردنەوەی گەشتی عومرەی هاوڵاتیانی هەرێم دەبێت لیژنەی باڵای رووبەڕووبونەوەی كۆرۆنا بڕیاری كۆتایی بدات، بۆیە وەك وەزارەتیش داوا لە هاوڵاتیان دەكەن بۆ گەشتی عومرە پارە بەهیچ كۆمپانیایەك نەدەن تا بەفەرمی وەك وەزارەت كاتی دەستپێكردنەوەی عومرە رادەگەیەنن.

بەهۆی هاتنی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لەساڵی رابردووەوە گەشتی عومرە بۆ وڵاتی سعودیە راگیراوە.


PM:03:08:26/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 2984 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو