سەرۆک کۆمار: پێویستە ھەوڵەکان یەکخرێن بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری نێودەوڵەتی


وێستگه‌ نیوز-
سەرۆک کۆماری عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، جیهان و ناوچەکە رووبەڕووی قەیران و ئاڵنگاری هاوبەش دەبنەوە، بەتایبەتی تیرۆر و توندڕەوی و پەرەسەندنی گرژییەکان کە کاریگەری لەسەر ئاسایش و سەقامگیری جیهان دەکات، بۆیە پێویستە ھەوڵە نێودەوڵەتییەکان یەکخرێن بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان و پاراستنی ئاسایش و ئارامی جیهانی.

ئه‌مڕۆ 26ى كانونى دووه‌مى 2021، د. بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە زبەیدە جەلال، وەزیری بەرھەمھێنانی جەنگی پاکستان و شاندی یاوەری.

لە دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار دووپاتیکردەوە، لە گرنگی بەهێزکردنی هاریکاری دوو قۆڵی لە بواری بەرگری لە نێوان هەردوو وڵات و سود وەرگرتن لە شارەزاییەکانی هەردوو دامەزراوەی سەربازی و پەرەپێدانی توانای هێزە چەکدارەکانی عێراق بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر.

ھەر لە دیدارەکەدا د.بەرھەم رایگەیاند، جیهان و ناوچەکە رووبەڕووی قەیران و ئاڵنگاری هاوبەش دەبنەوە، بەتایبەتی تیرۆر و توندڕەوی و پەرەسەندنی گرژییەکان کە کاریگەری لەسەر ئاسایش و سەقامگیری جیهان دەکات، بۆیە پێویستە ھەوڵە نێودەوڵەتییەکان یەکخرێن بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان و پاراستنی ئاسایش و ئارامی جیهانی.

لەلای خۆیەوە وەزیر بەرھەمھێنانی جەنگی پاکستان پابەندبوونی وڵاتەکەی بۆ پشتیوانیکردنی عێراق و پەرەپێدانی پەیوەندییە دوو قۆڵی و هاریکاری سەربازی دووپاتکردەوە بەتایبەتی پەرەپێدان و راهێنانکردن بە هێزە ئەمنییەکانی عێراق.


PM:02:25:26/01/2021






ئه‌م بابه‌ته 2864 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت