ئێران: ئامادەی دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکانین لەگەڵ ئەمریکا

‌مەجید تەخت رەوانچی

وێستگە نیوز- هێڤار هیوا
نوێنەری ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان ئاماژەی بەوەکردووە، رێککەوتنی ئەتۆمی نێوان تاران و واشنتۆن بەندە بە ئیدارەی نوێی ئەمریکاوە، تۆپەکە لە یاریگای ئەوانە و مەبەستیان رێککەوتن بێت ئێمە ئامادەین.


مەجید تەخت رەوانچی، نوێنەری ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان بە ماڵپەری ئێن بی سی نیوزی راگەیاندووە، ئێران ئامادەیی تەواوەتی هەیە بگەڕێتەوە سەر مێزی گفتوگۆ لەسەر بابەتی رێککەوتنی ئەتۆمی بە مەرجێک ئیدارەی نوێ بە سەرۆکایەتی جۆ بایدن، سەرۆکی نوێی ئەمریکا سزاکان لەسەر وڵاتەکەمان لا ببات.

ناوبراو لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا ئێران دەیەوێت چی هەنگاوێت بنێت بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان؟
دەڵێت، تۆپی یاریەکە ئێستا لە یاریگای ئەمریکایە، ئەو وڵاتە ساڵی 2018 لە سەردەمی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ لە رێککەوتنی ئەتۆمی چووە دەرەوە، ئێستاش ئەوە ئەمریکایە کە ئەبێ بڕیار بدات ئایا لەسەر سیاسەتی ئیدارەی پێشوو بەردەوام دەبێت یاخود پەرەیەکی نوێ هەڵدەدەنەوە.

سەبارەت بە گۆرینەوەی زیندانیەکانیش لە نێوان ئەو دوو وڵاتەدا، ئەو نوێنەرەی ئیران جەختی کردەوە، وڵاتەکەیان ئامادەیە بۆ گۆرینەوەی هەموو جۆرە زیندانییەک بە بێ بوونی هیچ هەلو مەرجێکی پێشوەختە و بە کارێکی زۆر "سادە و سەرەتایی" ناوی برد.


PM:02:22:26/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 1432 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو