په‌رله‌مانتارێكى عیراق: وه‌زاره‌تى دارایى سته‌مى له كه‌ركوك كردووه
وێستگه نیوز- سروه ئه‌حمه‌د
ئه‌ندامێكى په‌رله‌مان له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، كه‌ركوك سته‌مى لێكراوه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى داراییه‌وه، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد شاندى هه‌رێم دانیشتنیان له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى دارایى كردووه به‌ڵام تائێستا نه‌گه‌شتونه‌ته رێككه‌وتن .
د.بێستون زه‌نگه‌نه، ئه‌ندامى فراكسیۆنى یه‌كێتى له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق به وێستگه نیوزى راگه‌یاند، شاندى هه‌رێم دانیشتنیان له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى دارایى كردووه، به‌ڵام تا ئێستا نه‌گه‌شتونه‌ته رێككه‌وتن، ئه‌مڕۆ كۆبونه‌وه‌ى دیكه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
سه‌باره‌ت به كۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مان ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد كه په‌رله‌مان ئه‌مڕۆ كاتژمێر 3ى پاشنیوه‌ڕۆ كۆبونه‌وه ئه‌نجام ده‌دات سه‌باره‌ت به ده‌نگدان و گفتوگۆكردن له‌سه‌ر بابه‌تى یاسایى و بابه‌تى ته‌ندروستى.
د.بێستون زه‌گه‌نه، ده‌رباره‌ى پشكى كه‌ركوك رونیكرده‌وه و وتى، ئێمه له‌سه‌ر پشكى كه‌ركوك له پرۆژه یاساى بودجه‌ى 2021، هه‌ندێك تێبینیمان هه‌بوو ئه‌وه‌ى بۆ كه‌ركوك دانراوه كه‌مه، ئه‌و شاره سته‌مى لێكراوه له رێگه‌ى وه‌زاره‌تى دارایى، ئه‌و پاره‌ى بۆ پاككردنه‌وه‌ى شار دانراوه داوامان كردووه زیاد بكرێت.
سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تى خه‌رجكردنى ئه‌و پارانه‌ى ده‌چێته ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك جه‌ختیكرده‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌و پارانه‌ى ده‌ڕواته ئه‌نجومه‌نى پارێزگا، "ده‌بێت چاودێرییه‌ك هه‌بێت، بزانرێت ئه‌و پاره‌یه بۆ كوێ خه‌رج ده‌كرێت، بۆ هه‌موو لایه‌ك بێت نه‌ك ته‌نها یه‌ك لایه‌ن".
ده‌رباره‌ى مادده‌ى 140 ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، ئێمه داوامان كردووه، بۆ مادده‌ى 140 پاره زیاتر بكرێت، هه‌روه‌ها ئه‌و ناوچانه‌ى كه ئاواره‌كان تازه گه‌ڕاونه‌ته‌وه پرۆژه‌ى بۆ دابین بكرێت .
PM:01:32:26/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 3968
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت