له ئه‌نجامى ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له گرێ سپى سێ كه‌س كوژران
وێستگەنیوز
تەقینەوەیەکی لە چواڕێیانى شارەوانی لە شاری گرێ سپی رۆژیٔاوای کوردستان روویدا، بەھۆیەوە سێ کوژراو، حه‌وت برینداری لێکەوتەوە.
له‌باره‌ى ته‌قینه‌وه‌كى گرێ سپى، رودان خەلیل، كارمه‌ندى هێزه‌كانى ئاسایش لە شاری قامیشلۆ له رۆژئاوایى كوردستان بە وێستگەنیوزی راگەیاند، ئەمڕۆ سێشه‌ممه 26ى كانونى دووه‌مى2021، تەقینەوەیەک لە چواڕێیانى شارەوانی لە شاری گرێ سپی رۆژئاوای کوردستان روویدا.
ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، شاری گرێ سپی لەژێر کۆنتڕۆڵی ھێزەکانی تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیایە، بەپێی زانیاریەکان سێ کەس کوژراون و حه‌وت کەسی دیکەش بریندار بوونە.
رونیشیكرده‌وه، تەقینەوەکە خۆکووژی بووە، لە چواڕیانی شارەوانی لە شاری گرێسپی رۆژئاوای کوردستان.
PM:12:30:26/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 1844
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت