دادگای گەرمیان هاوڵاتییەکی بەتۆمەتی ڕوخاندنی ماڵی کورد لەگوڵاڵە سزادا


وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان رایگەیاند، دوای ئەوەی لەماوەی رابردودا دوو هاوڵاتیان بەتۆمەتی  ڕوخاندنی ماڵی هاوڵاتیانی کورد لەگوڵاڵە و ساختەکردن رێگەپێدانی بازگەکان دەستگیرکردوە، دادگای گەرمیان بڕیاری سزادانی بۆ هەردوو تۆمەتبارەکە دەرکرد و ڕەوانەی بەرێوەبەرایەتی چاکسازی گەورانی سلێمانی کراون.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان لەراگەیەنراوێکدا کەوێنەیەکی بۆ وێستگەنیوز نێردراوە هاتووە، دوای ئەوەی لە چەند مانگی ڕابردوودا تواندرا لەلایەن هێزەکانی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیانەوە بە تۆمەتی تیرۆر و ساختەکردن (2) دوو تۆمەتبار دەستگیربکرێن، دۆسیەکەیان خرایە بەردەم دادەوەری لیکۆڵینەوەو دوای چەندین دانیشتنی دادگا و خستنەڕووی تەواوی بەڵگەکان و دانپیادانانی تاوانباران بە تاوانەکانیاندا سەرەنجام  لە لایەن سەرۆکایەتی دادگای تاوانەکانی کەرکووک/گەرمیان سزا دران.

ئەوەش هاتووە، تۆمەتباری یەکەم بەناوی (ع  م  م  ا) لە دایکبووی (1976)و دانیشتووی گوندی (شفیق ئاغا)ی قەزای خانەقین لە بەرواری 22/5/2019  بە تۆمەتی ئەنجامدانی کردەوەی (تیرۆریستی و تێکدانی ماڵی کوردەکانی ناحیەی گوڵاڵە لە سنووری قەزای خانەقین دەستگیرکراوەو لە بەرواری20/1/2021 بە پێی ماددەی(3)ی تیرۆر بڕگەی(7)بە (6)شەش ساڵ زیندانی سزا درا.

ئاسایشی گەرمیان ئاماژەی بەوەشکردوە، تۆمەتباری دووەم رۆژی 10/11/2020  بە تۆمەتی ساختەکردنی رێگەپێدانی زاڵگە لە سنووری ناحیەی قۆرەتوو دەستگیرکراوە  و بەبڕیاری دادگا حەوت مانگ زیندانی دەکرێت.

باس لەوەشکراوە، بۆ بەرسەربردنی ماوەی سزاکانیان ئەو دوو هاوڵاتییە ڕەوانەی بەرێوەبەرایەتی چاکسازی گەورانی سلێمانی کران.


AM:10:52:26/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 920 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو