لەهەرێم 94 كەس تووشی كۆرۆنا بوون و 937 چاكبوونەوە


وێستگە نیوز-
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، لەسەرەتای ڤایرۆسی كۆرۆناوە تائێستا زیاتر لە 94  كەس تووشبوون و زیاتر لە 937 تووشبوون چاكبوونەوە.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە 24 كاتژمێری رابردوودا 94 تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون (15 هەولێر، 26 سلێمانی، 48 دهۆك، 5 گەرمیان)، 937 تووشبووش چاكبوونەوە (333 هەولێر، 172 سلێمانی، 361 دهۆك، 33 گەرمیان، 38 ڕاپەڕین)، 1 تووشبووش لە دهۆك گیانی لەدەستداوە.

بەپێی ئامارەكە كۆی تووشبوان گەیشتە 105 هەزار و 702 كەس، 94 هەزار و 427 تووشبوو چاكبوونەوە و 3 هەزار و 457 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.


PM:04:07:25/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 1784 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت