وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌رێم: چه‌ندین رێگای جووت ساید له‌ ته‌واوبووندان

‌فۆتۆ: ئەرشیڤ

وێستگه‌ نیوز ـ
وەزیری ئاوەدانکردنەوە رایگەیاند، پڕۆژەی جوتسایدی سەیدسادق - ھەڵەبجە و پڕۆژەی رێگای باشماخ - پێنجوێن لە تەواوبوندان. دەشڵێت، هیوادارن لە ئەمساڵ و ساڵی داھاتوودا، پڕۆژەکانی دیکەی وەزارەت و رێگا جوتسایدییەکان تەواوبکەن.


دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێكردنی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، "پڕۆژەی دروستکردنی پردی دەربەندی رانیە – بنگرد لە ئاستێکی باشدا ئەنجامدەدرێت چ لە رووی کواڵیتی و چ لە رووی کاتی کارکردنەوە کە 24 کاتژمێر کاری تیادا دەکرێت".

وه‌ك وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێكردنی هه‌رێم ئاماژه‌ی پێدا، ئەگەر بەم شێوازە کارکردن بەردەوام بێت، چاوەڕوان دەکرێت پڕۆژەکە بەر لە وادەی دیاریکراوی خۆی تەواو ببێت.

دانا عه‌بدولكه‌ریم، وتیشی: "پڕۆژەی دوسایدی دوکان - چوارقوڕنە، دوو قۆناغە و قۆناغی یەکەمی زیاتر لە 90٪‏ی تەواو بووە و کاری باشی تیادا دەکرێت و قۆناغی یەکەمیشی بەڵێندەر بەڵێنیداوە دەستبەکار بکاتەوە چونکە بودجە بۆ پڕۆژەکە تەرخانکراوە".

ئەوەشی خستەڕوو، "پڕۆژەی دوسایدی کەلار- دەربەندیخان کاری باشی تیادا دەکرێت و پڕۆژەكانی جوتسایدی سەیدسادق - ھەڵەبجە و رێگای باشماخ- پێنجوێن، لە تەواوبووندان".


PM:12:11:25/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 1256 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت