هه‌ولێر..پۆلیس روبه‌ڕوی دزێك بوه‌وه‌و ده‌ستگیریان كرد
تۆمەتبارەکە
وێستگه نیوزـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی هه‌ولێر دزێكی ده‌ستگیركرد كه پێنج ماتۆڕسكیلی دزیوه و له‌كاتی روبه‌ڕوبونه‌وه‌شدا پۆلیسێكی بریندار كردبوو، دواتر بڕێك مادده‌ی هۆشبه‌ریشی پێ گیرا.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی هه‌ولێر رونیكرده‌وه چه‌ند هاوڵاتییه‌ك به‌شی پۆلسی نه‌هێشتنی تاوانیان له چه‌ند كارێكی دزینی ماتۆڕسكیل ئاگادار كردبوه‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پۆلیسی هه‌ولێر تیمێکی لێکۆڵینەوەی پێكهێنا.
پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ڵێت كه دوای وەرگرتنی زانیاری و لێکۆڵینەوەیەکی ورد، تۆمەتباروگو بەناوی (ڕ. س. ع.)، دەستگیركرا و له لێكۆڵینه‌وه‌كانیشدا دانی‌نا بە ئەنجامدانی پێنج تاوانی دزینی ماتۆرسکیل لە پێنج شوێن لەناو شاری هەولێر.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پۆلیسی هه‌ولێردا هاتووه كه لەکاتی دەستگیرکردنیدا، تۆمه‌تباره‌كه ڕووبەڕووی هێزەکانی پۆلیس ببوه‌وه و کارمەندێکی پۆلیسی به چه‌قۆ بریندار كردبوو، جگه‌له‌وه‌ش هێزه‌كانی پۆلیس دەستیان بەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەر گرت كه به تۆمه‌تباره‌كه بووه و دواتر پەڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ ڕێکخرا و ئێستا تۆمه‌تباره‌كه بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادان به‌ند كراوه.
PM:12:02:21/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 1472
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت