لاهور شێخ جه‌نگی: له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی ته‌ئكیدمان له سه‌ر جێبەجێکردنی لامه‌ركه‌زیه‌ت كرده‌وه
لاهور شێخ جەنگی و بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکانی یەکێتی
وێستگه نیوز ـ
لاهور شێخ جه‌نگی، هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند، كه له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی هاوسه‌رۆك ته‌ئكیدییان له جێبه‌جێكردنی لامه‌ركه‌زییه‌ت كردووه‌ته‌وه.
لاهور شێخ جه‌نگی، هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی له لاپه‌ڕه‌ی خۆی له فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه: "ئەمڕۆ لەگەڵ کاک بافڵ لە شاری سلێمانی پێشوازیمان کرد لە رۆب واڵەر، کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان و شاندی هاوڕێی".
ئه‌وه‌شی نووسیووه: "لە دیدارێکدا بیروڕامان وئاڵوگۆڕ کرد دەربارەی بارودۆخی سیاسی و ئابووری و ئەمنی و پرسی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە هەرێمی کوردستان و عیراق لەبەر رۆشنایی پێشهات و رووداوەکانی ئێستا و پێویستی بەردەوامبوونی هەوڵەکانیشمان دووپات کردەوە بە ئامانجی سازکردنی دیالۆگی جدی و لابردنی بەربەستەکان، جەختمانکردەوە لەسەر پێویستی خستنەگەڕی هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لە پێناو دابینکردنی ژیانێکی شایستە بۆ هاووڵاتییان و پاراستنی ئارامی ناوچەکە".
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له پرسی لامه‌ركه‌زییه‌ت كراوه و جهخكراوهتهوه، "تەئکیدمان لە جێبەجێکردنی سیستمی لامەرکەزیی کردەوە لە چوارچێوەی رێککەوتنمان لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ بەشداریکردنی لە حکومەت، هاوکات بە خاڵێکی گرنگمان لە قەڵەمدا بۆ بەهێزکردنی حکومەت و پاراستنی زیاتری قەوارەی هەرێمی کوردستان و زیاتر خزمەتکردنی هاووڵاتییان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی زیاتر و باشتر بەسەرجەم پارێزگاکانی هەرێم. ئامادەیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان‌مان دووپات کردەوە بۆ کاری هاوبەش و پێکەوەیی و پاراستنی یەکڕیزیی لە نێوان هێز و لایەنەکان".
راشیگه‌یاندووه: "داوامان لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا کرد کە رۆڵی خۆی ببینێت لە لێکنزیککردنەوەی بیروبۆچوونی لایەنەکان و یەکلاکردنەوەی کێشەکان لە پێناو تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە و کۆتاییهێنان بە کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی لە سەر بنەمای دەستوور بە جۆرێک کە مافەکانی هاووڵاتییانی تیایدا پارێزراو بێت و چیتر رێگە نەدرێت قوت و بژێوی ژیانی هاووڵاتییان تێکەڵ بە کێشە و ململانێی سیاسییەکان بکرێت و ژیان و گوزەرانی خەڵک پارێزراو بێت".
PM:04:11:19/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 2184
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت