سەدر هەڵوێستی خۆی لەبارەی دواخستنی هەڵبژاردن رادەگەیەنێت

‌موقتەدا سەدر، رابەری رەوتی سەدر

وێستگەنیوز-

رابەری رەوتی سەدر رایگەیاند، ئەگەر پێشنیازەکەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بۆ دواخستنی هەڵبژاردن بەئامانجی باشتر بەڕێوەبەردنی پرۆسەکە و هۆکاری هونەری بێت پەسەندکراوە و بەپێچەوانەشەوە دەبێت چاوەڕوانی بڕیاری توندبێت.

موقتەدا سەدر، رابەری رەوتی سەدر لەراگەیەنراوێکدا رایگەیاند،  ئومێدەوارن پێشنیازەکەی کۆمسیۆن بۆ دواخستنی هەڵبژاردن، پێشنیازێکی پیشەیی بێت بەئامانجی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد و قبوڵکراو، لەو کاتەدا پێشنیازەکە پەسەندکراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێچەوانەشەوە دەبێت چاوەڕوانی بڕیاری توندبێت و هیوادارن کۆمسیۆن دوربێت لەدەستوەردانی سیاسی و مەزهەبی، بەتایبەت کە هەڵبژاردنی داهاتوو قۆناغی نوێ دەبێتەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، ستەم و داگیرکاری.

دوێنێ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، له‌نوسراوێكدا داوای له‌ مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق کرد، هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت بۆ 16ی تشرینی یه‌كه‌می 2021 دوابخرێت.


AM:12:09:19/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 3404 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت