به‌ڕێوه‌به‌رى پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی یاریگای ئۆڵۆمپی کەرکوك دەستگیرکرا
وێستگه نیوز-
ده‌سته‌ى نه‌زاهه‌ى عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڕێوه‌به‌رى پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی یاریگای ئۆڵۆمپی کەرکوك لەلایەن دەستەی دەستپاکیەوە دەستگیرکرا، ئاماژه به‌وه‌شكراوه بەڕێوبەری پڕۆژەکە گرێبەستی کارکردنی لە یاریگاکە قۆستۆتەوە بۆ دروستکردنی خانوو لەسەر زەوییەکانی چواردەوری یاریگاکە.
بەپێی ڕاگەیاندراوێکی دەستەی دەستپاکی عێراق كه بڵاویكردۆته‌وه تێیدا هاتووه، بە فه‌رمانی دادوەر، لەلایەن نووسینگەی لێکۆڵینەوەی دەستپاکی کەرکوک، به‌ڕێوه‌به‌رى پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی یاریگای ئۆڵۆمپی کەرکوک دەستگیرکرا.
وەک لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، به‌ڕێوه‌به‌رى پڕۆژەکە گرێبەستی کارکردنی لە یاریگاکە قۆستۆتەوە بۆ دروستکردنی خانوو لەسەر زەوییەکانی چواردەوری یاریگای ئۆڵۆمپی کەرکوک.
هاوکات ئەوەش خراوەتەڕوو، گرێبەستی پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی یاریگای ئۆڵۆمپی کەرکوک بە بڕی 24 ملیار دینارە.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانى عیراقه‌وه، چه‌ندین فایلى گه‌نده‌ڵى دراوه به ده‌سته‌ى نه‌زاهه‌ى عیراق، بۆ ئه‌وه‌ى لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵكاران بكرێت.
PM:02:48:17/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 1772
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت