ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید: ئه‌سته‌مه‌ بتوانرێت گۆڕانكاری له‌ نرخی دۆلاردا بكرێت


وێستگه‌ نیوزـ

په‌رله‌مانتارێكی كوردی لیژنه‌ی‌ دارایی له‌ په‌رله‌مانی‌ عیراق رایگه‌یاند كه‌ په‌رله‌مان ناتوانێت نرخی‌ دۆلار به‌رامبه‌ر دینار زیاد و كه‌م بكات و پێی وایه‌ ئه‌گه‌ر هەرگۆڕانکاریەک لەنرخدا بكرێت، ئه‌وا بازار تیک دەدات بۆیە ئەستەمە گۆڕانکاری لەنرخدا لەکاتی ئێستادا روبدات.

ئه‌حمه‌دی‌ حاجی‌ ره‌شید، ئه‌ندامی‌ كوردی‌ لیژنه‌ی‌ دارایی په‌رله‌مانی‌ عیراق رونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر نرخی دۆلارو خوێندنه‌وه‌ی پرۆژه‌یاسای بوجه‌ بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند كه‌ "ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ته‌نها خوێندنه‌وه‌ بۆ پرۆژه‌ یاسای بوجه‌ ده‌كرێت و هیچ بڕیارێك نادرێت له‌سه‌ر نرخی دۆلار به‌رانبه‌ر دینار".

ده‌قی رونكردنه‌وه‌كه‌ی ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید:

نرخی دۆلارو خوێندنەوەی پرۆژەیاسای بوجە : 
هاوڵاتیانی ئازیز 

لەبەر ئەوەی پرسیارێکی زۆرم ئاڕاستە دەکرێت و منیش ناتوانم وەڵام بدەمەوە بفەرموون بۆ ئەم زانیاریانە

۱_ ئەمڕۆ شەممە تەنها خوێندنەوە بۆ پرۆژە یاسای بوجە دەکرێت و هیچ بڕیارێک نادرێت لەسەر نرخی دۆلار بەرانبەر دینار.

۲_ ئەوەی لەناو پرۆژەکەدا هاتوە و باس لە نرخی دۆلار بەرانبەر دینار عێراقی کە بۆ هەر ۱٠٠$ بەرانبەر ۱٤٥٠٠٠دینار و نرخی نەوت دانراوە بە ٤۲ دۆلار وەک خەبەر و هەواڵی ئەو دەزگاو دامەزراوەیە .

۳_ بەهیچ شێوەیەک پەرلەمان ناتوانیت دەنگیان لەسەر بدات و کەم و زیادیان بکات. 

٤_ نرخی دینار بەو شێوەیە نزیکەی ۲۳ ترلیۆن دیناری بۆ حکومەت گەراندوەتەوە بۆیە گۆرانکاریکردن لەبەرژەوەندی حکومەت نابێت.

٥_ هەرگۆڕانکاریەک بکرێت یاساکە تیک دەدات و کورت هینان زیاد دەکات و حکومەت پێی پڕ ناکرێتەوە. 

٦_ ئەوەی لەبازار رودەدات موزارەبەی هەندێ خەڵکە بۆ دروست کردنی ناسەقامگیری.

۷_ بانکی ناوەندی تائیستاش بە ۱٤٥٠٠٠ دینار بەرانبەر ۱٠٠$ دۆلار دەیفرۆشیت.

۸_ هەرگۆڕانکاریەک لەنرخدا بازار تێک دەدات بۆیە ئەستەمە گۆڕانکاری لەنرخدا لەکاتی ئێستادا روبدات.


PM:12:48:09/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 15532 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت