هاتوچۆی هەولێر: ئهو شۆفێرهی سوپڕایزی بۆ ئۆتۆمبێلەکەی کردبوو سزادرا
ئۆتۆمبێلە دەستبەسەردا گیراوەکە
وێستگه نیوز ـ
فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، شەوی رابردوو، لەلایەن مەفرەزەکانی هاتوچۆوە دەستبەسەر ئۆتۆمبێلێکدا داگیراوە، کە خاوەنەکەی بە سپرا رەنگەکەی لە رەشەوە بۆ زەردی زێڕین گۆڕیبوو.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کاتی لێپێچینەوە لە هۆکاری رەنگ گۆڕینەکە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە وتی، "ئەمرۆ رۆژی لە دایکبوونی ئۆتۆمبێلەکەمە و سوپڕایزم بۆکردووە".
فازڵ حاجی دەشڵێت، "ئۆتۆمبێلهکە سوپرایزەکەی بە دەستنەگەیشت و چەند شەوێک لە گەراجی دەستبەسەرداگرتن دەمێنێتەوە."
وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ئەوەشی خستووەتەڕوو، گۆڕینی رەنگی ئۆتۆمبیل لە رووی یاساییەوە بە وەرگرتنی رەزامەندی دەبێت و بە بۆیه دەبێت نەک سپرای یان لەزگە.
PM:02:07:06/01/2021
ئهم بابهته 5288
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت