ساڵی رابردوو یەک حاڵەتی توندوتیژی خێزانی له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ هەبووە

‌مقه‌ده‌م بەرزان عوسمان، وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە

وێستگە نیوز ـ
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ئاشکرایکرد، رووداوەکان بەراورد بە ساڵی رابردوو کەمی کردووەو تەنها یەک حاڵەتی توندوتیژی خێزانی هەبووە.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا مقه‌ده‌م بەرزان عوسمان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ئاماری رووداوەکانی ساڵی 2020 ی سنوری بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە راگەیاند وتی، "ئامارەکان بەراود بە ساڵی 2019 لە ساڵی 2020 کەمیان کردوە.

وتیشی: "بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ئامارەکانی تاوان لە هەڵەبجە کەمی کردووە چونکە هاوڵاتیان زیاتر لەماڵەوه‌ بوون و تێکەڵی خەڵکیان نەکردوه‌و نەچونەتە دەرەوە و ماڵەکانیان چۆڵ نەکردووە".

روونیشیکردەوە: "خەڵکی هەڵەبجە خەڵکێکی هۆشیارە و جیاوازە لە شوێنەکانی تر ئێمە وەک خێزانێکی گەورە واین زۆر کێشە پێش ئەوەی بچێتە بنکەی پۆلیس و دادگا چارەسەر دەکرێت و کۆتایی پێ دێت کێشەکان گەورە ناکرێن  بەتایبەت لە ناوچەی هەورامان کێشە  خێزانیکان زۆر کەمن لە ساڵی 2020 یەک حاڵەتی توندو تیژی دژی خێزان هەبووە".


PM:02:28:04/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 1136 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت