لیژنه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ عیراق بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ كێشه‌ی‌ جوتیارانی‌ كورد له‌ كه‌ركوكه‌

‌شاندە پەرلەمانییەکە لە کەرکوک

وێستگه‌ نیوز ـ
لیژنه‌یه‌كی‌ په‌رله‌مانی‌ عیراق له‌ كه‌ركوكن بۆ به‌دواداچوون له‌ كێشه‌ی‌ جوتیارانی‌ كورد، لیژنه‌كه‌ش پێكهاتووه‌ له‌ 11 ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی‌ هه‌موو پێكهاته‌كانی‌ كه‌ركوك و فەریق سەعد حەربیە، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوک له‌ كۆبونه‌وه‌دان.


ئه‌مڕۆ دووشەممە 28ی کانونی یەکەمی‌2020، لیژنه‌یه‌كی‌ پەرلەمانی عیراق له‌ كه‌ركوكه‌ بۆ بەدواداچوون و لێكۆڵینه‌وه‌ لە کێشەی زەوی و زاره‌ کشتوکاڵیەکانی‌ جوتیارانی‌ كورد، بۆ ئەو مەبەستەش له‌ گوندی پەڵکانەن لەناحیەی سەرگەڕانی‌ سه‌ر به‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك.

به‌پێی‌ زانیارییه‌كانی‌ وێستگه‌ نیوز، لیژنه‌كه‌ له‌ كۆبونه‌وه‌دایه‌ لەگەڵ فەریق سەعد حەربیە، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوک، وا بڕیارە دواتر سەردانی هەریەک لە فەرمانگەکانی کشتوکاڵ و رەگەزنامە و باری شارستانی کەرکوک و ئەو دەزگایانە بکەن کە پەیوەستن بە کێشەی زەوی و زار و پرسی بە عەرەبکردن لە کەرکوک.

لیژنەکە لەسەر فەرمانی د. بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عیراق لەدوای کێشەکانی پەلکانە و حەفتە‌غار پێکهێندراوە، کە شه‌ش ئەندامیان کوردن لەگەڵ سێ عەرەب و دوو تورکمان، کاری ئەم لیژنەیە ئامادەکردنی کۆمەڵێک راسپاردە دەبێت، دواتر پێشکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عیراق دەکرێت.

هەفتەی رابردوو پەرلەمانی عیراق بڕیاریدا بە پێکهێنانی شاندێك لە 11 ئەندام تا بەشێوەیەکی مەیدانی لەکێشەی جوتیاران بکۆڵنەوە و لەو بارەیەوە راپۆرتێک پێشکەش بە سەرۆکایەتی پەرلەمان بکەن.


PM:02:26:28/12/2020






ئه‌م بابه‌ته 1188 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت