بومه‌له‌رزه‌یه‌ك له‌نێوان هه‌ولێر و كه‌ركوك رویدا
وێستگه نیوزـ
ئه‌مشه‌و بومه‌له‌رزه‌یه‌ك له ناوچه‌یه‌كی نێوان هه‌ولێر و كه‌ركوك رویدا و به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌وترێت كه گوڕی بومه‌له‌رزه‌كه 3.3 پله بووه به پێوه‌ری رێخته‌ر.
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عیراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه ده‌سته‌ی گشتیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیی سه‌ربه وه‌زاره‌ت بومه‌له‌رزه‌یه‌كی تۆمار كردوه كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له باشوری خۆرهه‌ڵاتی شاری هه‌ولێر رویداوه.
ئاشكراشیكردوه كه بومه‌له‌رزه‌كه كاتژمێر 5:48 خوله‌كی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ل ناوچه‌ی ئاڵتون كۆپری له باشوری خۆرهه‌ڵاتی هه‌ولێر و كه‌ركوك رویداوه و گوڕه‌كه‌ی 3.3 پله بووه به پێوه‌ری رێخته‌ر.
ده‌ستی كه‌شناسیی سه‌ربه وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عیراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه خه‌ڵكی ناوچه‌كه هه‌ستیان به بومه‌له‌رزه‌كه كردوه.
PM:10:28:18/12/2020
ئه‌م بابه‌ته 7576
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت