بەریتانیا بەشێك لەمەرجەکانی یەکێتی ئه‌وروپا لەبارەی برێکزت رەتدەکاتەوە
کۆبوونەوەی بەرپرسانی بەریتانیا و یه‌كێتی ئه‌وروپا لەبارەی برێکزت بەردەوامە
وێستگەنیوز- BBC
گفتوگۆ بازرگانیه‌كانی نێوان به‌ریتانیا و یه‌كێتی ئه‌وروپا گه‌شتنه قۆناغی كۆتایی و هه‌تا دره‌نگانی شه‌وی رابردوو به‌رده‌وام بوو به مه‌به‌ستی به‌ره‌وپێشچونی بابه‌ته‌كان و نزیك بوونه‌وه له ڕێكه‌وتن. به‌ڵام تائێستا به‌ریتانیا به بژارده‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا رازی نیه و ڕێكنه‌كه‌وتنیان ئه‌گه‌رێكی به‌هێزه.
هه‌ر له سه‌ره‌تای رێكه‌وتنه‌كه‌وه، هه‌ردولا هۆشداری ئه‌وه‌یان داوه كه له‌وانه‌یه نه‌گه‌نه رێكه‌وتن. به‌پێی هه‌واڵێكی
ماڵپه‌ڕی بی بی سی، له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی فه‌رمیه‌وه ده‌ڵێت: به‌ریتانیا به‌و مه‌رجانه ڕازی نیه كه له لایه‌ن یه‌كێتی ئه‌وروپا پێشنیاز كراوه.
وا پێشبینیش ده‌كرێت كه بۆریس جۆنسن، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ به‌رپرسی تیمی دانوستانكاری یه‌كێتی ئه‌وروپا كۆببێته‌وه و بڕیار له‌سه‌ر كۆتا واده بده‌ن بۆ گه‌شتن به ڕێكکه‌وتن.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانیش، یه‌كێك له مه‌رجه‌كان ئه‌وه‌یه ده‌بێت تا به‌رواری 31ی (كانونی یه‌كه‌م/12)ـی ساڵی 2020 هه‌ریه‌ك له یه‌كێتی ئه‌وروپا و به‌ریتانیا بگه‌نه ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر بابه‌ته‌كانی تایبه‌ت به ڕاوه‌ماسی و سنووره‌كان.
سەرەتای ئەمساڵ وڵاتی به‌ریتانیا بڕیاری جیابوونه‌وه‌ی دا له یه‌كێتی ئه‌وروپا و تائێستا یانزه مانگ تێپه‌ڕیوه و نه‌یانتوانیووه بگه‌نه ڕێكه‌وتنی یه‌كجاری بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان. سه‌ركرده سیاسیه‌كانیش ڕاسپێردراون بۆ دانوستانكردن و ئه‌نجامدانی رێكکه‌وتن له‌سه‌ر سه‌رجه‌م پرسه‌كان. له ئه‌گه‌ری ڕێكکنه‌كه‌وتنیشیان، سیسته‌مێكی تایبه‌تی باج داده‌نرێت بۆ ئه‌و كاڵایانه‌ی هه‌نارده‌و هاورده ده‌كرێت له نێوان هه‌ردولادا.
وه‌رگێڕانی:هێڤار هیوا
PM:12:11:13/12/2020
ئه‌م بابه‌ته 2296
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت