پارتی: خۆپیشاندهرانی پێنجوێن پێشمهرگهیهكیان شههید كردوین
وێستگه نیوزـ
بەرپرسی لقی 12ی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگهیاند كه خۆپیشاندهرانی قهزای پێنجوێن پێشمهرگهیهكی ناوچهی حزبهكهیان لهو قهزایه شههید كردوه.
بەسام عەلی، بەرپرسی لقی 12ی پارتی لە سنوری قهزای پێنجوێن بە كهناڵی رووداوی راگەیاند، "پێشمەرگەیەکمان بەناوی ئاوات تاڵب مەجید، لەلایەن خۆپێشاندەرانەوە کوژرا".
چەند رۆژێکە خۆپێشاندان لە شار و شارۆچکەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی دەستیپێکردووە و بەهۆی کەوتنەوەی گرژی و ئاڵۆزییەوە ژمارەیەک خۆپێشاندەر کوژراون و برینداربوون.
تەنیا ئەمڕۆ بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەکانەوە چوار خۆپێشاندەر لە سنووری تەکیە و سەیدسادق کوژراون، بە وتەی دیاری رەفیق، قایمقامی سەیدسادق، 54 کەس لە هێزە ئەمنییەکانیش بەهۆی ئاڵۆزییەکانەوە برینداربوون.
هاوکات خۆپێشاندەران بارەگای حزبەکانیان لە چەند ناوچەیەک سوتاندوه و بەشێک لە لایەنەکانیش لە پەیامەکانیاندا پاڵپشتی لە خۆپێشاندانی ئاشتییانە و دوور لە توندوتیژی دەکەن و داوا لە خۆپێشاندەران دەکەن بەشێوەیەکی مەدەنی داوای مافەکانیان بکەن.
PM:09:01:08/12/2020
ئهم بابهته 2652
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت