تەندروستی سلێمانی ئاماری ئەمڕۆی كۆرۆنای بڵاوكردەوە


وێستگە نیوز-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ 14 تووشبووی نوێی كۆرۆنا داخڵی نەخۆشخانەكان كراون و 15 تووشبووش دەرچوون، تەنها یەك نەخۆش گیانی لەدەستداوە.

بەپێی ئاماری ئەمڕۆی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، 14 تووشبووی نوێی كۆرۆنا داخڵی نەخۆشخانەكانی تایبەت بەكۆرۆنا كراون و 15 تووشبووش چاكبوونەتەوە، یەك تووشبووش گیانی لەدەستداوە.

بەپێی ئاماری ئەمڕۆی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كورستانیش، لە 24 كاتژمێری رابردوودا 36 كەسی دیكە توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 387 تووشبووش چاكبوونەتەوە و هەشت تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

هەر ئەمڕۆش د.ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەوێستگە نیوزی راگەیاند، هۆكارەكانی دابەزینی ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا بۆ چەند هۆكارێك دەگەڕێتەوە لەوانە، رێكارەكانی وەزارەت بۆ داخستنی قوتابخانە و ئەو شوێنانەی پێویست نەبوون، هەڵمەتی هۆشیاری نیشتمانی لەگەڵ رێكخراوی تەندروستی جیهانی، هەروەها پابەندبوونی تاڕادەیەك لەهاوڵاتیان بەڕێنماییەكان.

سەبارەت بەهاتنی وەرزی زستان و چۆنیەتی خۆپارێزی، حەوێزی روونیكردەوە، وەك وەزارەت رێكارەكان جێبەجێ دەكەن و لەزیادكردنی شوێنەكانی خزمەتگوزاری تەندروستی كەمتەرخەمی ناكەن، داواش لەهاوڵاتیان دەكەن لەخۆپارێزی سارد نەبنەوە.


PM:05:02:04/12/2020


ئه‌م بابه‌ته 4532 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو