سبه‌ینێ حكومه‌تی هه‌رێم له‌سه‌ر موچه‌ كۆده‌بێته‌وه‌


وێستگه‌ نیوزـ

وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبه‌ینێ حكومه‌تی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و تیایدا گفتوگۆ لەسەر موچەی فەرمانبەران دەکرێت.
 
کوێستان محەممەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لەمیانی کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "سبەینێ چوارشه‌ممه‌ كاتژمێر 10ی بەیانی ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە، بابەتێکی کۆبونەوەکە تایبەتە بە موچە و رەشنوسی یاسای بودجەی ساڵی 2021ی عیراق".
  
وتیشی: "یەکێکی دیکە لە خاڵەکانی کارنامەی کۆبوونەوەکەی حکومەت تایبەتە بە بڕیاری دەرماڵەی لەبری پەککەوتەیی بۆ ئەو کەمئەندامانەی موچەیەکی دیکەیان هەیە، کە یەکێکە لە خاڵەکانی یاسای چاکسازی".
 
هەر ئەمڕۆش جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، "هەرکاتێک حکومەتی هەرێم بە گونجاوی زانی سەردانی بەغدا دەکات لەکاتێکدا لە بەرژەوەندی خەڵکدا بێت."

باسی لەوەشکرد، بەمزووانە حکومەتی هەرێم کۆبوونەوە سەبارەت بە موچە دەکات و بڕیاری گونجاوی لەبارەوە دەدات، لەبارەی پشکی‌ هەرێمی‌ کوردستانیش لە بودجەی‌ ساڵی‌ داهاتووی‌ عێراقدا ئاماژەی بەوەکرد، "ئێمە داوای‌ مافەکانی‌ خەڵکی‌ هەرێممان کردووە کە رێژەی 17%یە."

ئەوەش دوای ئەوەدێت، نزیکەی‌ 50 رۆژە فەرمانبەرانی‌ هەرێمی‌ کوردستان موچەی‌ مانگی‌ 10ی‌ ئەمساڵیان وەرنەگرتووە و تاوەکو ئێستاش کاتی‌ دابەشکردنی‌ موچە دیارنییە و داوا دەکرێت هەرچی‌ زووە شاندێکی‌ هەرێم بچێتە بەغدا بۆ چارەسەرکردنی‌ کێشەکانی‌ نێوان هەرێم و بەغدا لەبارەی‌ بودجە و نەوتەوە.


PM:09:55:01/12/2020


ئه‌م بابه‌ته 2396 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو