ئەمریکا داوای پاراستنی خۆپیشاندەرانی عێراق دەکات

‌خۆپیشاندانەکانی پارێزگای زیقار

وێستگەنیوز-

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق رایگەیاند، واشنتن گرژییەکانی پارێزگای زیقار ئیدانە دەکات و داوا لە حکومەتی عێراق دەکەن پارێزگاری لە خۆپیشاندەران بکات و لێپرسینەوەش لەو کەسانە بکات کە گردبوونەوە ناڕەزاییەکان دەکەن ئامانج.

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەعێراق لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی دەست وێستگەنیوز کەوتوە باس لەوەکراوە، ئەمریکا ئیدانەی هەمو رەفتارێکی توندوتیژی بەرامبەر خۆپیشاندەرانی پاریزگای زیقار دەکات و باوەڕی وایە لە دیموکراسییەتدا هیچ جێگایەک بۆ توندوتیژی بوونی نیە.

ئەوەش هاتوە، داوا لە حکومەتی عێراق دەکەن پارێزگاری لە خۆپیشاندەران بکات بۆ ئەوەی بتوانن بەئازادی بۆچونی خۆیان دەرببڕن و لەهەمانکاتیشدا لێپرسینەوە بکات لەو کەسانە بونەتە هۆی دروستبوونی توندوتیژییەکان.

ئەمڕۆش مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەدو هەنگاودا بەئاڕاستەی هێورکردنەوەی دۆخی پارێزگای زیقار فەرمانی کرد بە لەکار دورخستنەوەی بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی پارێزگاکە و راگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ، هەروەها بڕیاردرا بەهەڵوەشاندنەوەی هەڵگرتنی مۆڵەتی چەک بەمەبەستی کەمکردنەوەی گرژییەکان.

دوێنێ دوای نزیکبونەوەی لایەنگرانی موقتەدا سەدر، رابەری رەوتی سەدر لە گۆڕەپانی خۆپیشاندەران، گرژی لەنێوان خۆپیشاندەران و لایەنگرانی موقتەدا سەدر لە گۆڕەپانی حبوبی لەناوەڕاستی شاری ناسرییە رویدا، بەوهۆیەش تائێستا چوار کەس کوژران و 90 کەسی دیکەش برینداربون.


PM:09:25:28/11/2020


ئه‌م بابه‌ته 1016 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو