پۆلیسی راپەڕین دەنگۆیەک رەتدەکاتەوە


وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، دەنگۆی ژمارەیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان رەتدەکەنەوە کەباس لەوە دەکەن ئەمڕۆ ئۆتۆمبیلێک لەناو شاری ڕانیە دزراوە، بەڵکو شۆفێرێک بەهۆی راگرتنی لەناوچەیەکی قەرەباڵغدا نەیتوانیوە ئۆتۆمبێلکەی بدۆزێتەوە و لەئێستادا ئەو ئۆتۆمبێلە لای خاوەنەکەیەتی.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ وێستگەنیوز ناردوە رایگەیاندوە، دوای ئەوەی هەواڵێکی نادروست لە پەیجێکی سێبەری بڵاو دەکرێتەوە کە ئۆتۆمبیلێک ئەمڕۆ لە ناو شاری ڕانیە دزراوە، سەرلەبەری ئەم هەواڵە دورە لە ڕاستیەوە و هیچ کەسێک سکاڵای یاسایی تۆمار نەکردووە لە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕین و لە بنکەکانی پۆلیس سەبارەت بە دزینی ئۆتۆمبیل.

ئەوەش هاتوە، "بەڵکو ڕاستی ڕوداوەکە بەم شێوەیەیە ئەمڕۆ هاوڵاتیێک لەناو شاری ڕانیە ئۆتۆمبێلەکەی لە شوێنێکی قەرەبالغ لەناو بازار ڕاگرتبوو، وە دواتر شوێنی ئۆتۆمبیلەکەی پێ نەزانیوەتەوە. هاوڵاتیەکە وای زانیوە ئۆتۆمبیلەکەی لێ دزراوە. دوای بەدواداچوون لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕین بەدواداچوونی بۆکرا دەرکەوت هاوڵاتیەکە ئۆتۆمبیلەکەی لەشوێنێکی تر راگرتبوو کە پێشتر شوێنەکەی پێ نەزانیبۆوە. ئێستاش ئۆتۆمبیلەکەی لەلای خاوەنەکەیەتی".

باس لەوەشکراوە، بۆیە وەک بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ئەم هەواڵانە ڕەتدەکەنەوە و هەمویان دوورن لە ڕاستیەوە.

پۆلیسی راپەڕین داوا لە هاوڵاتیانی سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین دەکاف لەکاتی بوونی هەر ڕووداوێکی دزی کردن، سەردانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕین لە ڕانیە یان نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر لە قەڵادزێ یان نزیکترین بنکەی پۆلیس بکەن بۆ تۆمار کردنی سکاڵای یاسایی تاکو ڕێکاری یاسایی بگیرێتە بەر بۆ گەیشتنەوە بە مافی خۆی.


PM:08:43:28/11/2020


ئه‌م بابه‌ته 1872 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت