بەرهەم ساڵح: هەڵبژاردنەکانی داهاتو پێویستە شەفاف بێت و متمانەی خەڵکی بگەڕێنێتەوە


وێستگەنیوز-

سەرۆک کۆماری عێراق پرسی هەڵبژاردنەکانی داهاتو، دۆخی ئابوری، ئەمنی و سیاسی لەگەڵ شاندێکی دەستەی سیاسی رەوتی سەدردا تاوتوێ دەکات و رایدەگەیەنێت، پێویستە هەڵبژاردنەکانی داهاتو پێودانگی پاکی و شەفافیەت و رێگریکردن لە ساختەکاری و فرتوفێڵ و گێڕانەوەی متمانەی دەنگدەران بە پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی تێدا بەدیبێت، بەجۆرێک ببێتە مایەی دەربڕینی ویستی راستەقینەی خەڵک لە هەڵبژاردنی نوێنەرەکانیاندا. 

سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بڵاویکردەوە، سەرۆک کۆمار د. بەرهەم ساڵح، ئەمڕۆ شەممە لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە شاندێکی دەستەی سیاسی رەوتی سەدری بەسەرۆکایەتی د. نەسار رەبیعی سەرۆکی دەستەی سیاسی. 

ئەوەش هاتوە، لەمیانی دیدارەکەدا دواین گۆرانکارییە سیاسی و ئەمنی و ئابوورییەکان لە وڵات گفتوگۆی لەبارەوەکرا، ھاوکات جەختکرایەوە لە گرنگی  ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی داهاتوو و پێویستی بەدیهێنانی پێودانگی پاکی و شەفافیەت و رێگریکردن لە ساختەکاری و فرتوفێڵ و گێڕانەوەی متمانەی دەنگدەران بە پرۆسەی هەڵبژاردنەکان، بەجۆرێک ببێتە مایەی دەربڕینی ویستی راستەقینەی خەڵک لە هەڵبژاردنی نوێنەرەکانیاندا. 

لەو دیدارەدا جەختکراوەتەوە لە گرنگی پارستنی ئاسایش و سەلامەتی هاووڵاتیان و پتەوکردنی مەرجەعیەتی دەوڵەت و پشتیوانیکردنی دەزگا ئەمنییەکان و سەپاندنی یاسا و پارێزگاریکردن لە ئاسایش و ئاشتی کۆمەڵایەتی و دابینکردنی پێداویستی هاووڵاتیان.

لە راگەیەنراوی کۆبونەوکەدا باس لەوەشکراوە، لە دیدارەکەدا گفتوگۆ سەبارەت بە دۆخی ئابووری وڵات و ئەو هەوڵانەی پێویستە بنرێت بۆ پاڵپشتی لە ئابووری نیشتمانی و ریشەکێشکردنی گەندەڵی و ھەمە جۆرکردنی سەرچاوەی داهاتی دەوڵەت، لە پێناو بەرەنگاربوونەوەی قەیرانی ئابووری کە بەهۆی پەتای کۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت ھاتووەتە ئاراوە.


PM:08:26:28/11/2020


ئه‌م بابه‌ته 1436 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت