سكرتێری یه‌كێتیی كه‌مئه‌ندامان بانگه‌وازێك ده‌كات: فریای كه‌مئه‌ندامان بكه‌ون
وێستگه نیوزـ
سكرتێری یەكێتیی كەمئەندامانی كوردستان په‌یامێكی ئاڕاستەی سەرمایەداران و هاوڵاتیان كرد و پێیان ده‌ڵێت "فریای کەمئەندامان بکەون. "
سامان حسێن، سكرتێری یەكێتیی كەمئەندامانی كوردستان له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك بانگه‌وازه‌كه‌ی بڵاوكردوه‌ته‌وه و رایگه‌یاندوه "ھـەرچی لێدوان و بەڵێن و قسەی ئـەم حکومەتەیە، بۆ کەمئەندامان دەبەیەک نەوت ناھـێنێت و ده‌ڵێت" فریای کەمئەندامان بکەون ئەگەر بە یەک دەبە نەوتیش بێت سەرما زۆری بە ژیانی کەمئەندامان ھێناوە ."
سكرتێری یەكێتیی كەمئەندامانی كوردستان راشیگه‌یاندوه "سەدان خێزانی کەمئەندام پەنایان بۆ ھێناوم منیش لەپاش خوای گەورە تەنھا خێرخوازان شک دەبەم ئەو پەیامەتان پێی بڵێم انشاللە فریایان بکەون".
PM:05:18:28/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 2188
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت