میسر ئێسکی کۆنترین باڵندەی پێلیکانی دۆزییەوە

‌فۆتۆ: گێتی

وێستگه‌ نیوز ـ
بەڕێوەبەری پاراستنی ناوچە ناوەندییەکانی میسر رایگەیاند، لە دۆڵی نەهەنگەکان و بەدیاریکراوی لە ناوچەی پاراستنی دۆی رەیان لە وڵاتەکەیان ئێسکی ژمارەیەک باڵندەی پێلیکان دۆزراوەتەوە کە مێژووەکەی بۆ 37 ملیۆن ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە.


رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 26 ی تشرینی دووه‌م، دکتۆر محەمەد سامیح، بەڕێوەبەری گشتی پاراستنی ناوچە ناوەندییەکان بە ماڵپەڕی سکای نیوزی عەرەبی راگەیاند، "هێشتا زۆر نهێنی دۆڵی نەهەنگەکان ماون کە ئاشکرا نەکراون، ئێمە لەبەردەم دۆزینەوەیەکی ناوازەداین".

دەشڵێت، ئێسکەکان دەگەڕێنەوە بۆ 37 ملیۆن ساڵ لەمەوبەر، بەمەش ئەمە کۆنترین پێلیکان دەبێت لە مێژوودا دۆزرابێتەوە، کە ئەوەش گرنگی دۆزینەوەکەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەمە دۆزینەوەیەکی ناوازەیە بۆ مێژووی ئێسکی ئەم باڵندەیە و ئەو دەرچە مێژوویەی کەبە چاخی ئایۆسین ناسراوە، پێشتر دۆزینەوەی لەم جۆرە کە بگەڕێتەوە بۆ ئەو چاخە نەکراوە".

ئەوەشی خستەڕوو، توێژینەوە و پەڕاوی زانستی ئەم دۆزینەوەیە تەواوکراوە و لە ئێستاوە تا مانگێکی تر و پاش تەواوکردنی رێوشوێنەکان بەفەرمی رایدەگەیەنن.

دۆڵی نەهەنگەکان دەکەوێت ناوچەی پاراستنی دۆڵی رەیان لە پارێزگای فیوم لە میسر و بە دووری 150 کیلۆمەتر دەکەوێتە باشوری قاهیرەی پایتەختی ئەو وڵاتەوە، پێش 40 ملیۆن ساڵ ئەم ناوچەیە بە ئاوی دەریای ناوەڕاست داپۆشراوبووە.


AM:10:15:27/11/2020


ئه‌م بابه‌ته 1760 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو