له‌مساڵدا دوو هه‌زار و 259 نه‌خۆشی شێرپه‌نجه تۆماركراوه
وێستگه نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی هیوا رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌مساڵدا دوو هه‌زا و 259 توشبووی نوێ به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه تۆماركراوه.
ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه 23ی تشرینی دووه‌می 2020، د.یاد نه‌قشبه‌ندی، به‌رێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی هیوا له سلێمانی له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: له 1ی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵه‌وه تاوه‌كو ئێستا دوو هه‌زار و 259 نه‌خۆشی نوێی شێرپه‌نجه تۆماركراوه.
راشیگه‌یاند، هه‌ر له‌مساڵدا هه‌زار و 552 حاڵه‌تی نه‌خۆشی خوێن كه شێرپه‌نجه نین تۆماركراوه و پێویستیان به‌چاره‌سه‌ره.
به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی هیوا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، حزمه‌تی شێرپه‌نجه بووه‌ته ناسنامه‌یه‌ك بۆ سلێمانی و له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی هه‌رێم و عیراقه‌وه نه خۆشمان بۆ دێت، به جۆرێك رۆژانه 7 بۆ 10 نه‌خۆشی پارێزگاكانی عیراق دێنه نه‌خۆشخانه‌ی هیوا.
سه‌باره‌ت كۆی گشتی ژماره‌ی توشبووانی نه‌خۆشی شیرپه‌نجه له سه‌ره‌تای دروستبوونی نه‌خۆشخانه‌ی هیوا، د. یاد نه‌قشبه‌ندی ئاشكرایكرد، تا ئێستا 29 هه‌زارو 693 نه‌خۆشی شێرپه‌نجه تۆماركراوه .
PM:03:35:23/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 1304
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت