ئیدارەی گەرمیان لەبارەی ئەو کچەی لەلایەن براکانیەوە کوژرا روونکردنەوە دەدات


وێستگه‌ نیوز ـ
ئیدارەی گەرمیان بە توندی ئیدانەی کوژرانی کچێکی دانیشتووی قەزای کەلار لەلایەن سێ برایەوە دەکات و رایگەیاند، ئیدارەکەیان ھاوکار و ھەماھەنگە بۆ ئەوەی تۆمەتبارانی ئەم کەیسە سزای یاسایی خۆیان وەربگرن.

ئیدارەی گەرمیان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، کە لە رێگەی ئیدارەکەیان و و فەرمانگە پەیوەندیدارەکانەوە، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بەدواداچون بۆ کەیسەکە دەکات.

دەشڵێت، جێگری سەرۆکی حکومەت لە رێگەی ئیدارەی گەرمیانەوە دەزگا پەیوەندیدارەکانی راسپاردووە کە ھەموو ھەوڵێک بخەنەگەڕ بۆ رێگری لە ئەنجامدانی ھەر حاڵەتێکی ھاوشێوە و توندوتیژی بەرامبەر ژنان.

دوێنێ، پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، ئێوارەی رۆژی هەینی رابردوو 20ی تشرینی دووه‌می 2020، لە گەڕەکی شارەوانی دووی قەزای کەلار، ژنێک بەناوی (م. ا. م) لەدایکبووی 1994 لەماڵەکەی خۆیدا بە هەڵواسراوی دۆزرایەوە، کە گیانی سپاردووە.

راشیگەیاند، بە تۆمەتی کوشتن و هەڵواسینی ژنەکە، چوار کەس دەستگیرکراون، کە سیانیان برای خۆین و دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە.


AM:09:01:23/11/2020


ئه‌م بابه‌ته 7588 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت