هەولێر، لەڕووداوێكی هاتووچۆ منداڵێك گیانی لەدەستدا


وێستگە نیوز-

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر رایدەگەیەنێت، شەوی رابردوو رووداوێكی هاتووچۆ لەسەر رێگەی كۆنی بنەسڵاوە لەنێوان سێ ئۆتۆمبێل روویداوە و بەهۆیەشەوە منداڵێكی یەك ساڵ و هەشت مانگ گیانی لەدەستداوە.
 
فازڵ حاجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر لەفەیسبووكی خۆی نووسیویەتی، رووداوەكە لەنێوان سێ ئۆتۆمبێل لە جۆرەكانی نیسان سەنی، شینگ یۆنگ و جێبی تایبەت بووە، جگە لە گیانلەدەستدانی ئەو منداڵە، چوار كەسی دیكەش برینداربوون.
 
ناوبراو روونیكردۆتەوە، هۆكارێكی رووداوەكە نەهێشتنەوەی ماوەی بێوەیی ببوو لەلایەن نیسان سەنییە تایبەتەكەوە، بۆیە كاتێك زۆر نزیك ببووەوە لە شینگ یۆنگەكە، خۆی پێداكێشاوە و بووەتەهۆی ئەوەی ئۆتۆمبێلی شینگ یۆنگەكە كۆنتڕۆڵ لەدەست بدات و بچێتە دیوەكەی دیكەی شەقام، لەوێش جێبێكی تایبەت كە لە سایدی خۆی دەهات، خۆی پێدا كێشاوە.
 


AM:11:21:20/11/2020


ئه‌م بابه‌ته 2136 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت