رووداوێكی هاتووچۆ گیانلەدەستدانی كەسێكی لێكەوتەوە


وێستگەنیوز-

ئێوارەی ئەمڕۆ رووداوێكی ھاتوچۆ لەنێوان سێ ئۆتۆمبێل لەسەر شەقامی گشتی تەلوە سەر بە پارێزگای دھۆك روویدا و بەو ھۆیەوە كەسێك گیانی لە دەستدا و چواری دیكە برینداربوون.

موقەدەم ئازاد تاھا، بەرپرسی راگەیاندنی ھاتوچۆ لە پارێزگای دھۆك بەوێستگەنیوزی راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ رووداوێكی ھاتوچۆ لە نێوان سێ ئۆتۆمبێل لە جوری پیك ئاپ و ئەلنترا و بی ئێم لەسەر شەقامی گشتی تەلوە نزیك گوندی چەمانێ روویدا.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكرد، رووداوەكە بووەهۆی گیانلەدەستدانی سەرنشینێك و برینداربوونی چوار كەسی تر و دوو لە بریندارەكانیش باری تەندروستیان ناجێگیرە.


PM:07:17:16/11/2020


ئه‌م بابه‌ته 1148 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت