به‌ڤیدیۆ..بۆرییه‌كی گواستنەوەی غاز ته‌قییه‌وە و ژماره‌یه‌ك چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی برینداربوون
وێستگه نیوزـ
بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە له ناوچه‌یه‌كی پارێزگای موسه‌نا له باشوری عیراق بۆرییه‌كی گواستنه‌وه‌ی غازی سروشتی ته‌قییه‌وه و به‌هۆیه‌وه 20 كه‌س برینداربون كه ژماره‌یه‌كیان چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبین.
ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمیی عیراق بڵاویكرده‌وه كه بۆرییه‌كه تایبه‌ت بووه به گواستنه‌وه‌ی غازی سروشتی و له پارێزگای به‌سره‌وه بۆ ناوچه‌كانی دیكه‌ی عیراق غازی گواستوه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌ناوچه‌یه‌كی پارێزگای موسه‌نا ته‌قینه‌وه‌یه‌كی تێدا رویداوه.
به‌هۆی نزیكیی باره‌گایه‌كی حه‌شدی شه‌عبی له ته‌قینه‌وه، ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی حه‌شد و چه‌ند كه‌سێكی دیكه‌ش برینداربوون و سه‌رچاوه‌كانیش ئاشكرایانكردوه كه ژماره‌ی برینداره‌كان گه‌یشتوه‌ته 20 كه‌س.
له‌سه‌ر روداوه‌كه پارێزگاری موسه‌نا داوای كردوه لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه پێكبهێنرێت و تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌ش چونه‌ته شوێنی روداوه‌كه بۆ كوژراندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه.
PM:12:15:31/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 2396
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت