به‌وێنه و ڤیدیۆ..ئۆتۆمبیلێك به‌خێراییه‌كی زۆر خۆی كرد به مه‌ككه‌ی پیرۆزدا
وێستگه نیوزـ
ئۆتۆمبیلێك به‌هۆی خێراییه زۆره‌كه‌یه‌وه كۆنتڕۆڵی له‌ده‌ستدا و خۆی كێشا به یه‌كێك له ده‌روازه‌كانی حه‌ره‌می مه‌ككه‌ی پیرۆزدا.
به‌رپرسانی ئه‌منیی مه‌ككه‌ی پیرۆز رایانگه‌یاندوه كه ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه له‌و روداوه كردوه كه ئێواره‌ی دوێنێ هه‌ینی رویداوه، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش گرته‌ی ڤیدیۆیی ئۆتۆمبیله‌كه بڵاوكراوه‌ته‌وه كه به خێراییه‌كی زۆر له گۆڕه‌پانی دەرەوەی مه‌ككه‌ی پیرۆزدا ده‌ڕوات و به‌ربه‌سته‌كان تێده‌په‌ڕێنێت.
راگه‌یاندنی مه‌ككه‌ی پیرۆز ئاشكرایكردوه كه ئۆتۆمبیله‌كه خۆی كێشاوه به ده‌روازه‌ی ژماره 89ی مه‌ككه‌ی پیرۆز و هیچ زیانێكی گیانیی لێنه‌كه‌وتوه‌ته‌وه.
هێزه ئه‌منییه‌كانی تایبه‌ت به پاراستنی مه‌ككه‌ی پیرۆز، شۆفێری ئۆتۆمبیله‌كه‌یان ده‌ستگیر كردوه و تائێستا روون نه‌بوه‌ته‌وه كه هۆكار و پاڵنه‌ری ئه‌و كاره چی بووه.
AM:11:27:31/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 6240
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت