له‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م وێنه‌یه داوای روونكردنه‌وه له وه‌زیری ته‌ندرووستی ده‌كرێت
وەزیری تەندروستی لە تەکیەی تەریقەتی قادری لە سلێمانی
وێستگه نیوز ـ
بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كی وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ته‌كیه‌ی شێخ نه‌هرۆ شێخ محه‌مه‌د كه‌سنه‌زانی كاردانه‌وه‌ی زۆری تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی به‌دوای خۆیدا هێناوه به‌وه‌ی كه هیچ كام له به‌شداربوانی وێنه‌كه به وه‌زیری ته‌ندروستیشه‌وه ماسكیان نه‌به‌ستووه.
به پێی راگەیاندراوێکی تۆری پاراستنی تەندروستی گشتی كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی بڵاویان كردووه‌ته‌وه و وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، تیایدا هاتووه: چەند رۆژێک پێش وەزیری تەندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له سلێمانی سەردانی رابەری تەریقەتی قادری کەسنەزانی کرد، "ئەوەی جێگای سەرسوڕمانی ئێمەومانان بوو، وەزیری تەندروستی بەبێ به‌ستنی ماسک لەو دیدارە دەرکەوت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه: "ئەوەی زیاتر مایەی شۆک و سەرسوڕمانە، هەر چەند رۆژێک دوای ئەو سەردانەی وەزیری تەندروستی، ئەو تەریقەتە بەناوی بۆنەیەکی ئاینیەوە هەزاران خەڵکی کۆکردوەتەوە، ئەو حەشامەتەی گوایە بۆ ئەو بۆنە ئاینیە کۆکرابوەنەوە بەبێ ماسک و بەبێ لە پێشچاوگرتنی هەرە سەرەتایترین ئامرازەکانی خۆپارێزی دەبینران".
تۆڕی پاراستنی ته‌ندروستی گشتی ده‌ڵێت: "ئێمە بە توندی سەرکۆنەی ئەو ڕەفتارانە دەکەین کە ژیانی خەڵک دەخاتە مەترسیەوە، هاوکات بە بۆچونی ئێمە، خودی وەزیری تەندروستی تاوانبارە لە رێگەدان بەم جۆرە رەفتارانە، دەبوایە وەزیری تەندروستی لە کاتی سەردانەکەی بۆ لای تەریقەتەکە رێگری لەم جۆرە رەفتارانە کردبا".
تۆڕه‌كه له كۆتاییدا ده‌ڵێ، "بەلامانەوە سەیرە کە حکومەت ئازایە سزای هاوڵاتیان بدا لە بەرامبەر نەبەستنی دەمامک، بەڵام هیچ کاردانەوە و پلانێکی نیە بۆ رێگرتن لەم جۆرە رەفتارانەی کە وەک ئاگر لە پوش بەردەی وایە بۆ بڵاوبونەوەی کۆرۆنا".
به‌پێی نوێترین بڕیاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم، سه‌رجه‌م بۆنه ئاینی و كۆبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاهه‌نگگێڕان و دانانی پرسه قه‌ده‌غه‌ن، به‌هۆی به‌رزی ئاماره‌كانی كۆرۆناوه له پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ك به‌پێی لێدوانی عه‌مید فه‌ره‌یدون، به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی سلێمانی، له‌مڕۆوه له سلێمانی هه‌ر شۆفێرێك سه‌رنشینی له‌گه‌ڵدا بێت و ماسك نه‌به‌ستێت، به بڕی 50 هه‌زار دینار غه‌رامه ده‌كرێت.
PM:02:39:30/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 14304
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت