سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتی: با به كرده‌وه لێبورده‌یی بچه‌سپێنین و ئاكاره به‌رزه‌كانی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام بكه‌ین به رێنیشانده‌ر
وێستگه نیوزـ
له یادی له‌دایكبونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام محمد (د.خ)، سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و داوایكرد به كرده‌وه ئاكاره‌كانی پێغه‌مبه‌ر بكریێته رێنیشانده‌ر تا لێبورده‌یی بچه‌سپێت.
له په‌یامه‌كه‌یدا سه‌رۆكایه‌تیی یه‌كێتی ده‌ڵێت: "یادی له دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (دروودی خوای لێ بێت)، له مرۆڤایه‌تی و گه‌له‌كه‌مان پیرۆز ده‌كه‌ین و له نیگه‌رانیی ئه‌م رۆژانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان تێ ده‌گه‌ین، له‌سایه‌ی پێشه‌وایه‌كی وا مه‌زنیشدا، نابێت ده‌رفه‌ت بده‌ین به گروپه توندڕه‌وه‌كان ببنه رێنیشانده‌رمان."
سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتی پێی وایه كه نابێت ئازادیی راده‌ربڕین بێ باك بێت له‌وه‌ی پێكه‌وه‌ژیان بخاته به‌ر مه‌ترسییه‌وه و ناشبێت به‌ناوی پارێزگاریكردن له سێمبوله‌كان، ده‌ست ببرێت بۆ ئاشته‌وایی نێوان كو‌لتور و دین و شارستانییه‌كان.
سه‌رۆكایه‌تیی یه‌كێتی له‌و یاده‌دا داوایه‌ك ده‌كات و رایگه‌یاندوه "با پێكه‌وه به كرده‌وه لێبورده‌یی بچه‌سپێنین و راستگۆیانه، ئاكاره به‌رزه‌كانی ئه‌م زاته بۆ پێكه‌وه ژیان، بكه‌ین به رێنیشانده‌ر و، لەپێناو رەخساندنی زەمینەیه‌كی لەبارتر بۆ ژیانێکی باشتر بۆ کۆمەڵانی خەڵکی كوردستان، له‌م یاده‌دا، وانه‌ی لێ وه‌ربگرین و به‌هاكانی ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تی و یه‌كتر قبووڵكردن له‌ناو گه‌له‌كه‌مان، قووڵبكه‌ینه‌وه."
PM:11:03:28/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 1748
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت