دوای 10 رۆژ ته‌رمی مامۆستایه‌كی زانكۆی كه‌لار له كه‌ركوك دۆزرایه‌وه
موراد باقی کەلهوڕی
وێستگه نیوز ـ
دوای 10 رۆژ لە بێسەروشوێنبوونی، تەرمی مامۆستایەکی زانکۆی گەرمیان لە کەرکوک دۆزرایەوە.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له بەڕێوەبەرایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان رایگەیاند: دوای 10 رۆژ لە بێسەروشوێنبوونی، نیوەشەوی رابردوو تەرمی مامۆستا سەفا موراد باقی کەلهوڕی، مامۆستای زانکۆی گەرمیان لە گەڕەکی دۆمیزی کەرکوک دۆزراوەتەوە.
به‌پێی زانیارییه‌كان مامۆستاکە لە سنووری قەزای خانەقین دانیشتووە و هەر لەسەر رێگەی سەرەکی خانه‌قین _ كه‌لار فڕێندراوە و ئۆتۆمبێلەکەی جێهێڵدراوە، تاوەکو ئێستاش بکوژەکانی دیارنین.
PM:01:38:27/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 2564
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت