سنوری پارێزگای هەولێر کە 15 کورسی لە پەرلەمان هەیە بەم شێوەیە بەسەر چوار بازنەدا دابەشکراوە:
قەزاکانی سۆران، مێرگەسۆر، رواندز، چۆمان و شەقڵاوە یەک بازنە هەڵبژاردنن و چوار نوێنەریان دەچێتە پەرلەمان
قەزاکانی دەشتی هەولێر، کۆیە و خەبات یەک بازنە هەڵبژاردنن و چوار نوێنەریان دەچێتە پەرلەمان
بەشی رۆژهەڵاتی شاری هەولێر یەک بازنەی هەڵبژاردن دەبێت و دوو نوێنەری دەچێتە پەرلەمانی عێراق.
بەشی رۆژئاوای شاری هەولێر یەک بازنەی هەڵبژاردن دەبێت و دوو نوێنەری دەچێتە پەرلەمانی عێراق.
پارێزگای سلێمانی کە 18 کورسی لە پەرلەمان هەیە بەم شێوەیە بەسەر پێنج بازنەدا دابەشکراوە:
باکوری قەزای سلێمانی، شارباژێر و ماوەت یەک بازنەی هەڵبژاردنن و چوار نوێنەریان دەچێتە پەرلەمان
باشوری قەزای سلێمانی و قەرەداغ یەک بازنەی هەڵبژاردنن و سێ نوێنەریان دەچێتە پەرلەمان
هەڵەبجە، سەیدسادق، شارەزو و پێنجوێن یەک بازنەی هەڵبژاردنن و سێ نوێنەریان دەچێتە پەرلەمان
قەڵادزێ، رانیە و دوکان یەک بازنەی هەڵبژاردنن و چوار نوێنەریان دەچێتە پەرلەمان
کەلار، کفری، چەمچەماڵ و دەربەندیخان یەک بازنەی هەڵبژاردنن و چوار نوێنەریان دەچێتە پەرلەمان
پارێزگای دهۆک کە 11 کورسی هەیە لەپەرلەمان و بەم شێوەیە بەسەر سێ بازنەدا دابەشکراون:
قەزای دهۆک و ئامێدی یەک بازنەی هەڵبژاردنن و چوار نوێنەریان دەچێتە پەرلەمانی عێراق
قەزاکانی زاخۆ و سێمێل یەک بازنەی هەڵبژاردنن و سێ نوێنەریان دەچێتە پەرلەمانی عێراق
قەزاکانی ئاکرێ، شێخان و بەردەڕەش یەک بازنەی هەڵبژاردنن و چوار نوێنەریان دەچێتە پەرلەمانی عێراق
PM:08:09:24/10/2020
ئهم بابهته 12820
جار خوێنراوهتهوه