پێنج توشبووی كۆرۆنا له رۆژئاوای كوردستان گیانیان لهدهستدا
وێستگه نیوز-
هاوسەرۆکی دەسەڵاتی تەندروستی خۆبەڕێوەبەریی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا رایدهگهیهنێت، لە 24 کاتژمێری رابردوودا 238 توشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراون و پێنج توشبووی کۆرۆناش گیانیان لەدەستداوە.
ئهمڕۆ شهممه 24ی تشرینی یهكهمی 2020، د. جوان مستەفا، هاوسەرۆکی دەسەڵاتی تەندروستی خۆبەڕێوەبەریی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا رایگهیاند، لە 24 کاتژمێردا 238 توشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراون، لهو ڕێژهیهش 135 کەسیان نێر و 103 یان مێ بوون.
د. جوان مستەفا راشیگهیاندووه، پێنج توشبووی کۆرۆناش گیانیان لەدەستداوە و حەوت کەسیش چاکبونەتەوە و ڤایرۆسەکەیان پەڕاندووە.
بەپێی ئامارەکانی دەسەڵاتی تەندروستی خۆبەڕێوەبەریی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، تا ئێستا سێ هەزار 625 کەس توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و 109 کەسیش گیانیان لەدەستداوە و تا ئێستاش 665 کەس چاکبونەتەوە و ڤایرۆسەکەیان پەڕاندووە.
PM:12:17:24/10/2020
ئهم بابهته 2136
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت