ژماره‌یه‌ك په‌نابه‌ری كورد له میسر له مردن رزگار كران و كه‌سوكاریان ئاگادار ده‌كرێنه‌وه
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆكی ده‌زگای لوتكه بۆ كاروباری په‌نابه‌ران ئاشكرایكرد كه لەلایەن هێزی دەریایی میسر دەیان پەنابەری کورد و عیراقی لە مردن ڕزگارکران، راشیگه‌یاند كه به‌له‌مێكی كۆچبه‌ران به 22 سه‌رنشینه‌وه كه گه‌یشتوه‌ته كه‌ناراوه‌كانی یۆنان.
ئاری جه‌لال، سه‌رۆكی ده‌زگای لوتكه بۆ كاروباری په‌نابه‌ران رایگه‌یاند: ڕۆژی یەك شەممەی ڕابردوو یەختێك لە کەناراوەکانی تورکیاوە به‌ره‌و ئاوه‌كانی ده‌ریای ناوه‌ڕاست به 57 کۆچبەری نایاساییه‌وه به‌ڕێكه‌وت، بەپێی زانیاریەکانیش زۆربەی کۆچبەرەکان کوردی باشور و ڕۆژهەڵات بوون لەگەڵ هاوڵاتیەکی میسڕی و هاوڵاتیەکی توركی.
ئاری جه‌لال ئاشكرایكردوه كه 34 له‌و كۆچبه‌رانه خەڵکی هەرێمی کوردستان بوون و له لەڕۆژی سێشەممەی رابردوو، یەختەکەیان لەناوەڕاستی دەریادا پەکی کەوت و هیچ لایەك نەچووە بەهانایانەوە هەتا ڕۆژی چوارشەممە باخیرەیەکی هێزی دەریایی میسڕ چووە بەهانایانەوە و هەڵیگرتوون.
ئەمڕۆ بە فەرمی دەزگاکانی ڕاگەیاندنی میسڕی هەواڵەکەیان پشتڕاست کردەوە و رزگاركردنی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌یان پشتڕاست کردوەتەوە.
"
بەمەبەستی هاوکاری و کارئاسانی بۆ ئەو کۆچبەرە کوردانەی لەلایەن هیزی دەریای میسرییەوە ڕزگار کراون و لەئێستادا لەو وڵاتە دەست بەسەرن، دەزگای لوتکە داواکارە لە نزیکترینکاتدا کاتدا بەڵگەنامەی ئەو کۆچبەرانە بگاته ده‌ستیان وه‌ك (یەکەم – کۆپی پاسپۆرتی عێراق، دووەم – کۆپی کارتی نیشتیمانی یان پێناسی باریشارستانی و جنسییە، سێیەم- ژمارە تەلەفونی کەسوکار و شوێنی نیشتەجێ کۆچبەرەکە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان یان عیراق و راشیگه‌یاندوه كه ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت هاوكاریی ئه‌و په‌نابه‌رانه بكه‌ن دەتوانن لەڕێگای ئەم ژمارە تەلەفۆنه بە ڤایبەر 07719671551 په‌یوه‌ندی بكه‌ن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رۆكی ده‌زگای لوتكه بۆ كاروباری په‌نابه‌ران رایگه‌یاند كه بەلەمێک کە 22 سەرنشینی تێدا بووە گەیشتە باشوری دورگه‌ی لێسڤۆس و وەک لە وێنەکاندا دەردەکەوێت کۆچبەرەکان لە نێو دارەکاندا خۆیان شاردبووەوە، لە ترسی ئەوەی پۆلیسی ناوچەکە بیاننێرنەوە تورکیا.
ده‌شڵێت لەلایەن ڕێکخراوی Aegan Boat وێنەی کۆچبەرەکان لەسەر لێسڤۆس گیراوە بۆ ئەوەی لایەنی دەسەڵاتدار نکۆڵی نەکەن و نەیانێرنەوە بۆ تورکیا. وە پۆلیسی بەندەرەکە لە گەیشتنی کۆچبەرەکان ئاگادارکراونەتەوە و ڕێکخراوی ناوبراو تۆماری کردوون بۆ ئەوەی نەنێردرێنەوە تورکیا.
هاوکات بە هەمانشێوە نوێنەری UNHCR لە ناوخۆی وڵاتەکە ئاگادارکراوەتەوە، لە ئێستادا کۆچبەرەکان نێردراونەتە کەمپی کەرەتەپە بۆ ئەوەی بۆ ماوەی 14 ڕۆژ لە کەرەنتینەدا بن.
PM:10:49:23/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 3072
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت