به‌وێنه‌و ڤیدیۆ..سوتانی ئۆتۆمبیلێك له‌سه‌ر رێگای سه‌ید سادق و گیانله‌ده‌ستدانی دوو سه‌رنشین
وێستگه نیوزـ
لەسەر ڕێگەی هەڵەبجە-سەیدسادق ئۆتۆمبیلێك سوتا و به‌هۆیه‌وه دوو سه‌رنشین گیانیانله‌ده‌ستدا و دوانی دیكه‌ش برینداربوون، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجەش رایگه‌یاند كه ئۆتۆمبیله‌كه له جۆری BMW بووه.
بەرزان عوسمان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ هه‌ینی23ی تشرینی یەکەمی 2020، لەئەنجامی وەرگەڕانی ئوتومبیلێکی جۆری BMW لەسەر ڕێگای هەڵەبجە - قەزای سیدسادق، نزیک گوندی قاجر دوو هاوڵاتی بەناوەکانی (ج. ک. ف) و (ب. م. ع) گیانیان لەدەستداوە.
وتیشی: "تە رمی یەکێکیان لەپزیشکی دادی هەڵەبجەیە و تەرمی دووهەم لەنەحۆشخانەی شەهید شەوکەتە لەسیدسادق".
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە وتیشی "دوو هاوڵاتی دیكه‌ش بەناوەکانی (ف. ع. م) و (ڕ. م. م) بریندار بوون، لەبەر سەختی برینەکانیان لەنەخۆشخانەی شەهید شەوکەتەوە ڕەوانەی نەحۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کران.
PM:08:47:23/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 2988
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت