پۆلیسی راپەڕین: کەسێک بەھۆی بەرکەوتنی گولـلە گیانی لەدەستدا
وێستگه نیوزـ
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین رایگهیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی کەسێک گەیهندراوەتە پزیشکی دادوەریی رانییە کە شوێنەواری گولـلە بەسەر جەستەیەوە دیاربووە، وتەبێژی پۆلیسیش دەڵێت، "دیار نییە کوژراوە یان خۆکوژی بووە".
شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین راگەیاند، تەرمی ئەو کەسە كاتژمیر 5:40 خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ ھەینی گەیهندراوەتە پزیشکی دادی رانیە، لە توێکاریی تەرمەکەی دەرکەوتووە شوێنەواری یەک "گولـلە بە جەستەیەوەیە".
ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە لەدایکبووی ساڵی 1974ە و رەگەزی نێرە و دەڵێت، دانیشتووی شارۆچکەی چوارقوڕنەیە لە دەڤەری راپەڕین.
لەبارەی ھۆکاری رووداوەکە، وتەبێژی پۆلیس رایگەیاند، "نازانین ھۆکارەکەی چییە، زانیارییەکان سەرەتایین و لێکۆڵینەوە بەردەوام دەبێت، ئێستاش توێکاری تەرمەکە تەواو بوە و رادەستی کەسوکاری دەکرێتەوە".
PM:07:24:23/10/2020
ئهم بابهته 1580
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت