ته‌ندروستیی عیراق: 48 كه‌سی دیكه به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا
وێستگه نیوزـ
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 48 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه و سێ هه‌زار و 785 توشبووی نوێش تۆماركراوه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 23ی تشرینی یه‌كه‌می 2020، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق، ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردوی تایبه‌ت به كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه و به‌پێی ئاماره‌كه، له‌ئه‌نجامی ئه‌و پشكنینانه‌ی ئه‌نجامدراون، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردودا سێ هه‌زار و 785 توشبوی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراون، كۆی توشبوانی ڤایرۆسه‌كه‌ش گه‌یشتوه‌ته 445 هه‌زار و 949 توشبوو.
به‌پێی ئاماره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق، له‌و ماوه‌یه‌دا 48 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه گیانیانله‌ده‌ستداوه، به‌وه‌ش كۆی گشتی گیانله‌ده‌ستدان گه‌یشتوه‌ته 10 هه‌زار و 513 كه‌س.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردوه، له 24 كاتژمێری رابردوودا، سێ هه‌زارو 362 كه‌س كه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه بوون چاكبونه‌ته‌وه و نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووه، كۆی گشتی چاكبوانیش بۆ 375 هه‌زار و 188 كه‌س به‌رزبوه‌ته‌وه.
PM:05:23:23/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 1368
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت