شوێنگرەوەی عەبدوللەتیف سەلەفی بۆ وتاردان دیاریكرا
وێستگە نیوز-
بەهۆی تووشبونی د.عەبدوللەتیف سەلەفی بەڤایرۆسی كۆرۆنا، ئەمڕۆ مامۆستایەكی دیكە لەجیاتی ناوبراو وتاری هەینی لەمزگەوتی بەهەشت پێشكەش دەكات.
پەیجی فەرمی د. عەبدوللەتیف سەلەفی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە، بەهۆی تووشبوونی د.عەبدوللەتیف بەڤایرۆسی كۆرۆنا، ئەمڕۆ فوئاد كەریم لە جێگەی ناوبراو وتار پێشكەش دەكات.
د.عەبدوللەتیف سەلەفی وتارخوێنی مزگەوتی بەهەشتە لە شاری سلێمانی و شوێنكەوتەیەكی بەرچاوی لە ڕەوتی سەلەفی هەیە، لەسەرەتای ئەم هەفتەیەوە رایگەیاند كە توشی كۆرۆنا بووە.
AM:09:03:23/10/2020
ئهم بابهته 3916
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت