كەسایەتییەكی دیكەی سلێمانی بەكۆرۆنا كۆچی دوایی كرد


وێستگە نیوز-

نەورەس رەشید، كەسایەتی دیاری شاری سلێمانی و ئەندامی پارتی دیموكراتی كوردستان بەهۆی تووشبوونی بەڤایرۆسی كۆرۆنا كۆچی دوایی كرد.

میدیاكانی نزیك لەپارتی دیموكراتی كوردستان بڵاویانكردەوە، ئەمڕۆ نەورەس رەشید كەسایەتی دیاری سلێمانی و ئەندامی مەكتەبی دیراساتی پارتی كۆچی دواییكردووە، ناوبراو لە ژیانی سیاسی خۆیدا لە ریزی پارتی دیموكراتی كوردستان كاریكردووە و چەندین پۆست و پلەی پێبەخشراوە.

نەورەس رەشید جگە لەبواری سیاسی، وەك كەسایەتییەكی رۆشنبیریش لە بواری رۆشنبیری وەك نووسەرێك خاوەنی قەڵەمێكی دیار بووە.


PM:07:06:22/10/2020




ئه‌م بابه‌ته 16244 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت