كه‌ركوك: سه‌ركرده‌یه‌كی‌ داعش كوژرا


وێستگه‌ نیوز-
وتەبێژی فەرماندەیی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق كوژرانی‌ سه‌ركرده‌یه‌كی‌ رێكخراوی‌ داعشی‌ له‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك راگه‌یاند.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 22ی‌ تشرینی‌ یه‌كه‌می‌ 2020، یەحیا ڕەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەیی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق لە تویتێكیدا لەسەر تۆری كۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند، بۆ ڕۆژی دووەم لەسەر یەك، دەزگای دژە تیرۆر دەستیكردووە بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی تایبەت لە وادی زغیتونی خۆرئاوا لە پارێزگەی كەركوك.


وتەبێژی فەرماندەیی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق له‌ تویته‌كه‌یدا، لەو ئۆپەراسیۆنانەدا تیرۆریست (ع.م) كوژرا كە یەكێكە لە سەركردەكانی ڕێكخراوی داعش، ئۆپەراسیۆنەكەش بەشێوەیەكی خێرا و بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای هەواڵگری نیشتمانی ئەنجامدرا.


PM:04:13:22/10/2020


ئه‌م بابه‌ته 1096 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت