ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی كازمی و بۆریس جۆنسن
وێستگه نیوز-
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 22ی تشرینی یه‌كه‌می 2020، نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عیراق لە راگەیەنراوێکدا ناوه‌ڕۆكی كۆبووهنهوهكهی مستەفا کازمی و بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی بریتانیاى خسته‌روو.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، مستەفا کازمی و بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی بریتانیا ئەمڕۆ پێنجشەممە لە لەندەن کۆبونەوە و هەماهەنگی زیاتری دوولایان لەبواری بەرەنگاربونەوەی تیرۆر باسكردووه و هه‌روه‌ها دۆخی سیاسی و ئابوری لەکاتێکدا عیراق بەدۆخێکی قورسی ئابوری‌دا تێپەڕدەبێت و بەهای نەوت بەڕێژەیەکی بەرچاو دابەزیووە و ئه‌و ته‌وه‌رانه گفتوگۆیان لەسەر کراوە.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌روو، پرسی بڵاوبونەوەی کۆرۆنا، ئاشتی و سەقامگیری ناوخۆیی و هەرێمایەتی و ژمارەیەک دۆسیەی دیکەش کە جێگەی گرنگی هەردوولا بوون خراونەتەبەر باس.
له‌به‌رواری 18ی ئەم مانگە مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق بە سەردانێکی چوار رۆژە و بەسەرۆکایەتی شاندێکی باڵای دیپلۆماسی و ئابوری بەرەو وڵاتانی ئەوروپا بەڕێکەوت، له‌به‌رواری 19 و 20ی تشرینی یەکەم لەگەڵ سەرۆکی فڕەنسا و راوێژکاری ئەڵمانیا چۆنیەتی بەرەو پێشبردنی هەماهەنگی ئابوری، بازرگانی و سەربازی عیراق و ئەو وڵاتانەی تاوتوێکرد.
PM:03:39:22/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 1356
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت