راوێژكاری ئابوریی كازمی‌ رونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی‌ موچه‌ی‌ مانگی‌ 10 ئه‌دات



وێستگه‌ نیوز- 
راوێژكاری ئابوریی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، هیچ نیگەرانییەك لەبارەی خەرجكردنی موچەی ئەم مانگەوه‌ و بوونی نییە و موچە وه‌ك مانگی پێشوو دواناكەوێت.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 22ی‌ تشرینی‌ یه‌كه‌می‌ 2020، مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژكاری ئابوریی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاندووه‌، هیچ نیگەرانییەك لەبارەی خەرجكردنی موچەی ئەم مانگەوه‌ و بوونی نییە و موچە وه‌ك مانگی پێشوو دواناكەوێت.

راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عیراق راشیگه‌یاندووه‌،  مافەكان پارێزراون و رێنمایی لە پەرلەمان و حكومەتیشەوە هەیە بۆ خەرجكردنی موچە لەرێگەی تێپەڕاندنی یاسای قەرزی ناوخۆیی كە پێشكەشی پەرلەمان كراوە، وه‌ نەرمی نواندن هەیە لەلایەن لایەنەكانه‌وه‌ بۆ خەرجكردنی موچە بەبێ‌ دواخستنی.


PM:03:15:22/10/2020


ئه‌م بابه‌ته 22956 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت